بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە درێژەی سەفەرەکەی بۆ سووریا ئەمڕۆ لە گەڵ ڕێبەران و فەرماندەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی و بلیمەتانی فەلەستینی دیداری کرد.
رەئیسی رایگەیاند کە پرسی فەلەستین و ئازادی فودس گرینگترین پرسی ئەمڕۆی جیهانی ئیسلامە کە نابێت فەرامۆش بکرێت.
زیادیشی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران پرسی فەلەستین بە یەکمایەتی سیاسەتی دەرەوەیی خۆی پێوشوێنگیری دەکات و پێمان وایە هەموو هاوکێشەکانی جیهانی ئیسلام لە ژێر ئەم بابەتە پێناسە دەکات.
وتیشی: موسڵمانان دەبێ هەموو دەفرایەتییەکان بۆهاتنەدی مافە زەوت کراوەکانی فەلەستین و ئازادی قودسی شەریف بەکاربێنن.
سەرۆک کۆماری ئێران گرێبەستەکانی وەک کەمپ دەیوید ، شەرم شێخ و ئۆسلۆ و پێشنیار بۆ ئاسایی کردنی پەیوەندی لە گەڵ وڵاتانی ئیسلامی بە مەبەستی مانەوەی ڕژێمی زایۆنی زانی و وتی: ئەوەی بە کردەوە کراوە پەیمان شکێنی ئەم رژێمە و بەردەوامیی دەستدرێژی بۆ مافی فەلەستینییەکان، کوشتن و دزین بوو.
رەئیسی بە جەخت لە سەر ئەوەی کە ئەمڕۆ سەلمێندراوە بەرخۆدان تەنیا رێگای بەرەنگاریی لەگەڵ ئیسرائیل بۆ بەرەوپێش بردنی جیهانی ئیسلامە و رایگەیاند: ئاماژەی دایەدشکستی هەیمەنەی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی لە جیهانی ئیسلام.
ئەوەشی وت کە ئەمڕۆ زیاتر لە هەر کاتێکی تر یەکگرتوویی هێزەکانی بەرخۆدان، ناوچەکە و جیهانی ئیسلامی بۆ شکستی رژێمی زایۆنی و ئازادی قودسی شەریف و حاکمیەتی فەلەستینییەکان لە سەر چارەنووسیان زەروورییە.
Your Comment